تازەپێگەیشتووانی هەولێر یەکەم سەرکەوتنیان لە پاڵەوانێتی تۆپی بالە بە دەستهێنا

تازەپێگەیشتووانی هەولێر یەکەم سەرکەوتنیان لە پاڵەوانێتی تۆپی بالە بە دەستهێنا
رۆژی شەممە 8ی سیبمتبر لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری پاڵەوانێتی عێراق بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان دەستی پێکرد، ئەم پاڵەوانێتیە بەسەر ناوچەکان ئەنجام دەدرێت، کە تیاییدا لە ناوچەی کوردستان و باکوور سێ یانە بەشداری تیاییدا کردووە ئەویش هەریەکە لە یانەکانی (هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، قەرقۆش)، لەم کۆمەڵەیە یەک یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.
لە یەکەم رۆژی پاڵەوانێتیەکەدا هەردوو تازەپێگەیشتووانی هەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یەکتر بوونەوە، لەم یارییە تازەپێگەیشتووانی هەولێر توانی یارییەکە بە ئەنجامی (3-سفر) گێم ببنەوە و تا رادەیەکی زۆر خۆیان لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە نزیک کردووە.
Top