ڤان پێرسی خەون بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە دەبینێت

ڤان پێرسی خەون بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە دەبینێت
رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، خەون بە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە دەبینێت لەگەڵ یانەکەیدا.
ڤان پێرسی لە هاوینی ئەمساڵدا بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند لە یانەی ئەرسناڵەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کرد و سەرەتایەکی زۆر باشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە خولی ئینگلیزیدا پێشکەش کردووە.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی زە تەلەگرافی بەریتانی گوتی ئەو خەون بە بردنەوەی هەردوو نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە دەبینێت.
هێرشبەرە هۆڵەندییەکە دووپاتیکردەوە ئاستی تیپەکە و توانا و لێهاتوویی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی راهێنەری یانەکە، وادەکات بەدیهاتنی ئەو خەونە ئاسان بێت، بە تایبەت کە پێشتر چەند جارێک یانەکە ئەو نازناوەی بەدەست هێناوە.
ڤان پێرسی روونیکردەوە کە خۆی و هاوڕێکانی بەڵێنی ئەوەیان داوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تا ئەوپەڕی سنوورەکان بڕۆن و پێویستیان بەوەیە ئەو نازناوە بەدەست بێنن.
Top