فێرگسۆن: تۆم کلیڤەرلی دەبێتە ئەستێرەی یانەکەمان

فێرگسۆن: تۆم کلیڤەرلی دەبێتە ئەستێرەی یانەکەمان
سێر ئەلێکس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پەسنی توانا و ئاستی تۆم کلیڤەرلی یاریزانی یانەکەی کرد و دووپاتیکردەوە ئەو یاریزانە داهاتوویەکی گەشی لە تیپەکەدا دەبێت.
راهێنەری شەیتانە سوورەکان هەروەها گوتی کلیڤەرلی دەبێتە باشترین یاریزانی ئەمساڵی ئۆڵدترافۆرد، چونکە من متمانەیەکی زۆرم پێیەتی و چاوەڕێی ئاستێکی باشی لێدەکەم.
فێرگسۆن دووپاتیکردەوە کە ئەو یاریزانێکی زۆر باشە، سەرەتایەکی باشی لەگەڵ تیپەکەدا هەیە لە وەرزی رابردوودا، بەڵام پێکان نەیهێشت بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوێت و زۆرینەی وەرزەکە لە ماڵەوە بوو.
زیاتر گوتی ئەو یاریزانێکی لێهاتووە و ئەمساڵ بە ئاستێکی بەرزەوە دەستی پێکردووە و یاریکردنی زۆر نایابە، هیوام وایە پێکان وازی لێبێنێت و من دڵنیام لەوەی ئەو لە داهاتوودا ژمارەیەکی زۆری یاری لەگەڵ یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات و بەوەش ئاستی زیاتر گەشە دەکات.
Top