فالکاو هۆکاری دڵتەنگییەکەی رۆناڵدۆیە
میدیای ئیسپانی و رۆژنامەکانی مەدرید بایەخێکی زۆریان بە فالکاو دا و پشتیان لە رۆناڵدۆ کرد کە پێویستی بە هاوکاری و هاندان هەبوو دوای ئەوەی نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپای نەدرایە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە فالکاو ئێستا سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێ لە ئیسپانیادا زۆر رادەکێشێت و خەریکە رۆناڵدۆ و میسی لە بیری خەڵک بباتەوە و ئەوەش کێشەی دروستکردووە.
ئەوەی کێشەی بۆ رۆناڵدۆ دروستکردووە، ئەگەری هاتنی فالکاوە بۆ ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوودا وەک ئەوەی باسدەکرێ و مارکا دەڵێ رۆناڵدۆ لەوە توڕەیە کە ریال مەدرید بیر لە کڕینی یاریزانێک بکاتەوە ئەو لە بیری هاندەران بباتەوە.
