فاتیمەزەهرا:كچانی دهۆك دەتوانن نوێنەرایەتی كوردستان بكەن لە ئاسیا

*ئاستی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستاندا چۆن دەبینیت ؟
-ئەم یارییە لەسەر ئاستی كوردستان وعێراقدا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە،یاریزانانی یانەكانیش بە تایبەتی یانەكانی كوردستان ئاستیان زۆر بەرزەو پاشەڕۆژێكی باشیان دەبێت،دەتوانن نوێینەرایەتیی عێراق بكەن،لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەو دەشتوانن لە ئاسیاش ئەنجامیان هەبێت.
بەڵام لەسەر ئاستی دهۆكدا،بەرپرسانی یانەی دهۆك و بەرپرسانی دیكەی شارەكە گرنگییەكی زۆر بە یاری تێنسی سەرزەوی دەدەن،بەهەموو ئاستەكانەوە،یانەكەشمان یەكێكە لە یانە هەرە بەتواناكانی عێراق،تەواوی یاریزانەكانمان لاون لەو یانەیە پێگەیشتوون، گرنگیی زۆرمان پێ دەدرێت، لەسەر ئاستی عێراق و كوردستانیش.
* بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم یارییە لە كوردستان چی بكرێت باشە ؟
-كردنەوەی چەندین قوتابخانە لە شارەكانی كوردستان بۆچەند ساڵێك ڕاهێنانیان پێ بكەین،تا ببنە نموونەی باشترین یاریزان لەسەر ئاستی عێراق، بگرە لە ئاسیاش ئەنجامیان دەبێت،بۆهەردوو ئاست بێت باشترە زیاتریش لە پشووەكاندا بێت، بۆمنداڵانیش خولی بەردەوامی بكرێتەوە كارێكی زۆر باشە.
*كێشەو گرفتتان چییە لە یانەی دهۆك؟
-سوپاس بۆدەستەی كارگێڕیی یانەكە كە ناهێڵن هیچ كێشەو گرفتێكمان هەبێت،بەردەوام هاوكاریی تەواوی یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران دەكەن.
*ماڵەوە بۆوەرزش كردنت هاوكاریت دەكەن؟
-بێ گومان سوپاسی خانەوادەكەم دەكەم،كە بەردەوام پشتگیریم دەكەن،بەدەستهێنانی ئەنجامە باشەكانیشم بۆئەوان دەگەرێتەوە.
*لەهەڵبژاردەی عێراق داواكراویت ؟
-بەڵێ لە ئێستاش یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقم.
*هیواو ئاواتت لەم یارییەدا چییە ؟
-بەهیوای ئەوەم بتوانم باشترین ئەنجام لەسەر ئاستی عێراق وئاسیا بەدەست بهێنم وناوی خۆم و كوردستان بەرز بكەمەوە.بتوانم لە پاڵەوانێتییەكی جیهانیدا بەشداربم ناوی دهۆك بەبەرزی بهێڵینەوە.
*چی بەوكچانە دەڵێیت كە وەرزش ناكەن؟
-وەرزش پەیامی خۆشەویستییە بۆهەموو گەلان، بەهیوای ئەوەی ئەو كچانەی ئارەزووی وەرزش دەكەن، ئەوانیش وەكو كچانی دیكە خۆیان لە دونیای وەرزش بدۆزنەوە.
*دەڵێن یانەی دهۆك گرنگیی زۆر بە تیپی كچان دەدات لەم یارییە، بۆچی ؟
-بەدڵنیاییەوە لەگەڵ دروست بوونی ئەو تیپەی كچان، یانەی دهۆك هیچ كەمتەرخەمێكی نەنواندووە، تەنیا پشتگیری ئێمەی كردوە، ئێمەش توانیومانە تا ڕادەیەك دڵی ئەوان ڕازی بكەین،هەرچی ئێمە داوامان كردبێت دەستەی كارگێڕی و پارێزگاری دهۆك بۆئێمەی فراهەم كردوە، بۆیە لێرەوە سوپاسیان دەكەین.
* لە كۆتایی چیت ماوە بیڵێیت؟
