پاڵەوانێتیی تایكواندۆی عێراق لە هەولێرو سلێمانی سازدەكرێت
بڕیارە لەم مانگەدا، هەردوو پاڵەوانێتیی تایكواندۆی یانەكانی عێراق و پاڵەوانێتیی تایكواندۆی كۆماریی پارێزگاكانی عێراقی لە هەردوو شاری هەولێری پایتەخت وشاری سلێمانی ساز بكرێن. لەم بارەیەشەوە عەبدولجەبار عەبوود سكرتێری یەكێتیی تایكواندۆی عێراقی وتی «وەكو بەرنامەی خۆمان بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یاریی تایكواندۆ لە شارەكانی عێراقدا وگرنگیدانی زیاتر بە ئاستەكانی تەمەن بڕیارە لەم مانگەدا لە ئاستی بەچكە شێران و تازەپێگەیشتواندا پاڵەوانێتیی تایكواندۆی یانەكانی عێراق لە شاری سلێمانی بەبەشداری زیاتر لە45یانەی شارەكانی عێراق ئەنجام بدرێت و لەمانگی 10ی داهاتوو پاڵەوانێتیی كۆماری لە ئاستەكانی تازەپێگەیشتوان ولاوان وپێشكەوتوان لەهەردوو ئاستی كوڕان وكچان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت،گوتیشی مەبەستمان لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییە دەست نیشان كردنی یاریزانانە بۆهەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بۆپاڵەوانێتییەكانی دەرەوە.
