رۆژنامەكان: درۆگبا شوێنی كارۆل دەگرێتەوە
برندان رۆدریگزی راهێنەری لیڤەرپوول دوای دۆڕانی یانەكەی بەرامبەر ئەرسناڵ لە هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلیزیدا 2-0، دانی بەوەدانا كە هەست بە دڵتەنگی دەكات دوای ئەوەی كارگێڕیی یانەكە نەیانتوانی هێرشبەرێك بۆ شوێنگرتنەوەی كارۆل بێنن، ئەمەش دەرگای گەڕانەوە لەبەردەم مایكڵ ئۆیندا دەكاتەوە كە تا ئێستا بێ یانەیە، بە تایبەت دوای ئەوەی راهێنەری لیڤەرپوول ئاشكرای كرد دەرگای یانەكەی بۆ گەڕانەوەی ئۆین كراوەیە لە پێناو بەهێزكردنی ریزی پێشەوەی تیپەكە و بۆ یارمەتیدانی سوارێز و بۆرینی.
رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی ئینگلیزی چارەنووسی فیلە ئیڤوارییەكەی بە لیڤەرپوولەوە بەستووەتەوە، ئەمەش بە پشت بەستن بەو راپۆرتە چینییانەی باس لەوە دەكەن كە فرۆشتنی درۆگبا سوودێكی زۆر بە یانەی شینخوای چینی دەگەیەنێ كە ئێستا كێشەیەكی گەورەی دارایی هەیە.
