وێڕای تۆماركردنی هاتریك، ڤان پێرسی دڵتەنگە
لە یارییەكەدا پێرسی لێدانێكی سزای چواند، بەر لەوەی 3 گۆڵ تۆمار بكات و پێشەوایەتی یانەكەی بكات بۆ دووەم بردنەوە لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئینگلیزی.
ڤان پێرسی گوتی ئیشەكە وەك سەرئێشە وایە، نازانم چیم كرد لە كاتی لێدانی سزاكەدا، ویستم وەك هەمیشە بە هێزەوە لێی بدەم، بەڵام لە یەك چركەدا رای خۆم گۆڕی.
هەروەها گوتی باش بوو دوای ئەوە سەركەوتوو بووین لە گۆڕینی ئەنجامەكە بۆ 2-2 و دواتر سەركەوتن 3-2، بۆمن تۆماركردنی هاتریك خۆشە، بەڵام دڵتەنگم بە چوواندنی لێدانی سزایەكە.
