یانەی سلێمانیش یاریزانانی عەرەبی هینا
مەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی یانەی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی عەرەب گرێدەدات.
دوای ئەوەی یانەی سلێمانی بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە نایابەكانی عێراقی و سەركەوت بۆریزی یانە بژاردەكانی عێراقی بۆئەمساڵیش شانە بە شانی یانەكانی تری بەشدار لە خولی بژاردەی عێراقی، یانەی سلێمانیش ئەمساڵ هەر لە سەرەتاوە بە بەرنامەیەكی توكمەوە دەیەوێت بەشداربێت لە خولی بژاردەی عێراقی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بەرنامەیەكی باشی داناوە، لەم ناوەشدا یانەی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی بەڕەگەز عەرەب مۆركردوە، لەم بارەشەوە سەردارساڵح یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی سلێمانی راگەیاند گوتی " بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی یانەكەمان بۆخولی بژاردەی عێراقی بۆوەرزی نوێ ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (حەیدەر محەمەد)لە ینەی شەرگات مۆركردوە بەبڕی 18ملیۆن دینار، بۆیەك وەرز و گرێبەستی دووەمیشیمان لەگەل یاریزانی پێشووی یانەی شورتە (حەیدەر حوسێن)بڕی گرێبەستی ئەویش 13ملیۆن دینارە بۆیەم وەرز گوتیشی موچەی هەریەك لەم یاریزانانە یەك ملیۆن دینارە بۆیەك مانگ، گوتیشی لە چەند رۆژی رابردوودا ڕەنگە چەند گرێبەستێكی تر لەگەل چەند یاریزانێكی تریش مۆربكەین، گوتیشی هەر یاریزانێكی كورد ئاستی باش بێت ئێمە گرێبەستی لەگەل مۆردەكەین .
