دهۆك بەفەرمی گرێبەستی لویس فابیۆی بەرازیلی مۆركرد

دهۆك بەفەرمی گرێبەستی لویس فابیۆی بەرازیلی مۆركرد
ئا: كارزان كانەبی


2 ئەیلوول/سێپتێمبەر(گوڵان میدیا)- بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی لە خولی بژاردەی عێراقی و جامی ئاسیا یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستێكی لەگەڵ لویس فابیۆی بەرازیلی ئیمزا كرد.
دوای ئەوەی یانەی دهۆك توانی لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی پلەی دووەمی خولەكە بەدەست بهێنێ، بۆئەمە مەبەستەش یانەی دهۆك لە هەولی توكمە كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەیە لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی بۆوەرزی نوێ و جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، لەم بارەشەوە یانەی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی لویس فابیۆی یاریزانی بەرازیلی و یانەی ئەكادیمیای پورتوگالی بەفەرمی بەدەزگاكانی راگەیاندنیان ناساند، لەم بارەشەوە سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی دهۆك رایگەیاند گوتی " ئێمە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی بەتوانای بەرازیلی لویس فابیۆ مركردوە و یاریزانێكی بەتوانیە لە هێلی هێرشبردن یاری دەكات، پێشتریش لەخولی بەرازیلی وپورتورگالی یاری كردوە و ئەنجامی بەرچاوی بەدەست هێناوە، گوتیشی گرێبەستی یاریزانی ناوبراو بۆدووساڵە لەگەڵ یانەی دهۆك لە هەردوو خولی بژاردەی عێراقی وجامی ئاسیا یاری لە ریزی یانەی دهۆك دەكات گرێبەستەكەشی بۆهەر سالێك بڕی 150هەزار دۆلارە و هیچ مووچەیەكی پێنادەین، لەگەل یانەی دهۆكیش ئەمساڵ ژمارە 9دەپۆشێت، شایەنی باسە یاریزانی ناوبراو تەمەن 29ساڵە لە خولی یانەكانی بەرازیل و كۆریای باشور و پورتوگال یاری كردوە لە گەل یانەی ئەكادیمیای پورتوگالی جامی پورتوگالی بەدەست هێناوە .
فۆتۆ: قەیس ئیسماعیل
Top