دیل پۆسكی: ماتادۆر پێشەنگ بەرنادات

دیل پۆسكی: ماتادۆر پێشەنگ بەرنادات
ڤیسنتی دیل پۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشكرای كرد تیپەكەی بتوانێ درێژە بە مانەوە لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی جیهان بدات كە لە تەمووزی 2010ەوە بەدەستی هێناوە.
راهێنەی ئیسپانیا هیوای خواست كۆبوونەوەی یاریزانەكانی بۆ ئەنجامدانی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014 ببێتە هۆی یەكگرتنەوە و تێگەیشتنی زیاتری نێوانیان تا دەستكەوتەكانی 2008 و 2010 و 2012 دووبارە بكەنەوە و لە پێشەنگی هەڵبژاردەكانی جیهاندا بمێننەوە.
راهێنەری ئیسپانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا روونیكردەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانای پاراستنی پێشەنگی هەڵبژاردەكانی جیهانی هەیە، بە تایبەت كە تا دێ ژمارەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە گەنجانەی لەسەر ئاستی خولە ئەوروپییەكان ئاستی بەرز پێشكەش دەكەن زیاتر بەرز دەبێتەوە.
دیل بۆسكی روونیكردەوە كە بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەكە بۆ دوو یاری داهاتووی، خابی مارتینێزی یاریزانی نوێی بایرن میونشنی ئەڵمانی بانگهێشت نەكردووە و گوتی راهێنەری ئەو یانە ئەڵمانییە داوای كردووە ئەو یاریزانە بانگ نەكەین.
Top