بواش داوا لە جەماوەری تۆتنهام دەكات پەلەی لێ نەكەن
تۆتنهام تا ئێستا درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانی خۆیداوە بە كەوتنی لە یەكسانبوون بەرامبەر نۆرویچ ستی 1-1 لە یاری كردنەوەی هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلیزیدا.
پێشتر تۆتنهام لە بەرامبەر نیوكاسڵ یونایتد دۆڕا 2-1 و دواتر لەگەڵ وێست برۆمیچ ئەلبیۆن یەكسان بوو 1-1.
ئاستی تیپەكەی باكووری لەندەن بێئومێدكەر بوو و پەیوەندی هەرسێ هێڵی یانەكە لە كاتی یارییەكاندا دووری و ناهاوئاهەنگییەكی زۆری پێوە بینرا و بەهۆی ئەوەوە یاریزانان و راهێنەری یانەكە تووشی گاڵتەپێكردن و رەخنەی هاندەران بوونەوە.
بواش لە دوای یارییەكە گوتی داوای لێبوردن لە هاندەران دەكەم كە نەمانتوانی دڵی ئەوان خۆش بكەین، ئەو ئاستە خراپەی تا ئێستا لە سەرەتای وەرزدا پێشانمانداوە شتێكی كاتییە و دڵنیام لەوەی ئەوە تێدەپەڕێنین و لە داهاتووی زۆر نزیكدا ئاستی خۆمان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەكەینەوە، دڵنیاتان دەكەمەوە رووداوەكان بە دڵی ئێوە دەبن، بەڵام لە پشتگیری خۆتان بێبەشمان نەكەن.
