كچانی كورد كۆنتڕۆڵی هەڵبژاردەی پاسكیل سواری عێراق دەكەن
بەمەبەستی بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی ولاتانی عەرەب كە بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەبچێت ، لەم ناوەشدا بەهۆی ئاست بەرزیان لە ریزی یانەكانی كوردستان ، كچە یاریزانانی كورد ریزی هەڵبژاردەی پاسكیل سواری كچانی عێراقی كۆنتڕۆڵ دەكەن و لە كۆی پێنج كچە یاریزان چوار یاریزانیان كوردن لە ریزی یانەی برایەتی ونەورۆز ودوكانن و كچە یاریزانەكانیش بریتین لە هەریەك لە (نیان یاسین ولەنجە سەلام وسۆزی دڵشاد ودەوەن حوسێن)، بۆماوەیەكی یەك مانگیش لە شاری هەولێر بەشداری كەمپێكی مەشقی دەكەن ،لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی بە توانا تاقی دەكرێنەوە ، جێگای ئاماژە پێكردنە بڕیار بوو یەكێتی پاسكیل سواری تیپی كچان بەشداری پێنەكات لەم پاڵەوانێتیە ، بەڵام دواتر پاشگەز بووە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
