خولی نایابی عێراقی لە مانگی (10) دەست پێدەكاتەوە
لێژنەی پێشبڕكێییەكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا بڕیارە لە رۆژی 13ی مانگی دەی داهاتوو خولی پلە نایابەی یانەكانی عێراقی بەبەشداری 18 یانەی شارەكانی عێراقی دەست پێبكاتەوە ، لەم بارەشەوە شەهاب ئەحمەد بەڕێوەبەری لێژنەی پێشبڕكێیەكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی ئەوەی ئاشكرا كرد كە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی عێراقی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی رۆژی 13ی مانگی 10 دەستنیشان كردوە بۆ دەست پێكردنەوەی وەرزی نوێ خولی نایابی عێراقی ئەمساڵیش 18یانەی شارەكانی عێراقی بەشداردەبن و وەزری ڕابردووش 4یانە ماڵئاواییان لە خولی پلە نایاب كرد ودوو یانەش سەردەكەون بۆ خولی بژاردەی عێراقی ، گوتیشی لێژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ سەیر كردنی یاریگاكان بۆ بەڕێوەچوونی خولەكە .گوتیشی سەرجەم یارییەكان لە رۆژانی پێنج شەمەوهەینی یارییەكان ئەنجام دەدرێت.
