ئەرسناڵ داوای گۆڕینەوەی والكۆت بە ناڤاس دەكات

ئەرسناڵ داوای گۆڕینەوەی والكۆت بە ناڤاس دەكات
رۆژنامەی ستاری ئینگلیزی ئاشكرای كردووە كە ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی داوای گۆڕینەوەی تیۆ والكۆتی بە خیسۆس ناڤاسی ئیسپانی كردووە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە ئەرسناڵ دەیەوێ خزمەتەكانی ناڤاس بەدەست بێنێت لە بەرامبەر دەستهەڵگرتن لە تیۆ والكۆت بۆ یانەی سڤیلیەی ئیسپانی كە ناڤاس یاری بۆ دەكات,
رۆژنامەكە هەروەها دەڵێ ڤینگەر دەیەوێ سوودێكی زۆر لە والكۆت وەربگرێت بە تایبەت كە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسناڵ تەنیا یەك وەرزی ماوە و نایەوێ ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر ریزی یانەكەی جێبێڵێت.
هەروەها ئاشكرای كردووە كە سانتی كازۆرلای یاریزانی نوێی ئەرسناڵ پێشنیازی كردووە ڤینگەر بیر لە هێنانی ناڤاس بكاتەوە كە ئاستێكی نێودەوڵەتی بەرزی هەیە.
سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ناڤاس 35 ملیۆن دۆلارە و سڤیلیە ئامادەیە بە نیوەی ئەو نرخە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.
Top