ستی و سیلڤا ناكۆكییان هەیە
سیلڤا تەنیا دوو وەرزی ماوە بەپێی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر ستی و دوای ئەوە، یاریزانەكەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەتوانێ بچێتە ئەو یانەیەی دەیەوێ بەبێ ئەوەی چاوەڕێی رەزامەندی مانچستەر ستی بكات.
سیلڤا مووچەی هەفتانەی لە یانەی مانچستەر ستی 130 هەزار پاوەندە و هەرچەندە یانەكە ئامادەیە بڕێكی تر لە مووچەی ئەو یاریزانە زیاد بكات، بەڵام سیلڤا خۆی دەیەوێ مووچەی هەفتانەی ببێتە 200 هەزار پاوەند و بەوەش مووچەكەی یەكسان دەبێتەوە لەگەڵ هەریەك لە یایا تۆرێ و كارلۆس تێڤێز، بەڵام یانە ئینگلیزییەكە ئەو داوایە رەتدەكاتەوە چونكە دەیەوێ مووچەی یاریزانەكانی بەپێی لیستی دیاریكراوی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپی بگونجێنێت.
