مۆراتی: كەس ئەستێرەیەكی وەك كاسانۆ رەت ناكاتەوە
ماسیمۆ گوتی تا ئێستا پێویستیمان بە جێبەجێكردن و رێكخستنی هەموو وردەكارییەكانی پرۆسەی گۆڕینەوەكەیە، بەڵام ئێمە بە ئارامییەوە كارەكە بەڕێ دەكەین، كێ هەیە حەز بە گرێبەستكردن لەگەڵ هێرشبەرێكی وەك ئەنتۆنیۆ كاسانۆدا نەكات.
كاسانۆ كە بە پیتەرپان ناسراوە پێشتر یاری بۆ یانەكانی رۆما و ریال مەدرید و سامپەدۆریا كردووە و سەركەوتوو بوو لە پێشەوایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ گەیشتنە یاری كۆتایی یۆرۆی 2012 بەر لەوەی بەرامبەر ئیسپانیا بدۆڕێت لە یاری كۆتاییدا.
كاسانۆ دوای رۆیشتنی زڵاتان و سیلڤا ویستی خۆی بۆ جێهێشتنی میلان ئاشكرا كردووە.
