پاریس سانجێرمان یاریزانی تری دەوێت
ماڵپەری گۆڵی جیهانی ئاشكرای كردووە كە یانە فەرەنسییەكە دەیەوێ بەرگری لای راستی خۆی بەكڕینی ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە سویسرییە بەهێز بكات.
پێشتر كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەتیكردبووەوە یانەكەی بایەخ بەو یاریزانە بدات.
لیشتساینەر ساڵی 2011 پەیوەندی بە یانەی یۆڤنتۆسەوە كرد لە یانەی لازیۆوە و بووە یاریزانێكی سەرەكی لە ریزی ئەو یانەیەدا و رۆڵی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵی لەلایەن یۆڤنتۆسەوە لە وەرزی رابردوودا.
پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و تیاگۆ سیلڤا و ئیزكیل لاڤیزیدا مۆر كردووە.
