راگرتنی 3 یاریزانی یانەی ناپۆلی بەهۆی سووكایەتیكردن بە ناوبژیوانی یاری جامی سوپەر

راگرتنی 3 یاریزانی یانەی ناپۆلی بەهۆی سووكایەتیكردن بە ناوبژیوانی یاری جامی سوپەر
یەكێتیی خولی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە هەریەك لە گۆران پاندێڤ و ئەندریا دۆسینای یاریزانانی یانەی ناپۆلی رووبەڕووی سزای راگرتن بوونەوە بۆ ماوەی دوو یاری، لەبەرئەوەی سووكایەتییان بە ناوبژیوانی یاری جامی سوپەری ئیتاڵی كردووە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە بەیجینی پایتەختی چین ئەنجام درا.
پاندێڤ هێرشی كردە سەر لایمەنی یارییەكە و بەهۆیەوە كارتی سووری وەرگرت و دۆسینا دوو كارتی زەردی درایە بەر لەوەی كاتی یاسایی یارییەكە تەواو بێت لە كاتێكدا هەردوو تیپ یەكسان بوون 2-2، بەر لەوەی یۆڤنتۆس یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بێنێت 4-2.
بە هەمان شێوە والتەر مازاری راهێنەری ناپۆلی بۆ یارییەك راگیرا و بەوەش ئەو راهێنەرە ناتوانێ بەشداری یاری یەكەمی یانەكەی لە خولی ئیتاڵی بەرامبەر پالێرمۆ بكات و هەمان سزا بەسەر زۆنیگاشدا سەپێنراوە.
یانەی ناپۆلی ناڕەزایی نامەیەكی پێشكەشی یەكێتییەكە كردووە دژی سزاكان.
Top