یونایتد داوای ئەستێرەكەی پۆڵەندا دەكات
ماڵپەری وانت بێل ئاشكرای كردووە كە یانە ئینگلیزییەكە دەستەوارەیەكی لەناكاوی پێشكەشی یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەكە.
یونایتد دەیەوێ شوێنی دیمیتار بێرباتۆڤی هێرشبەری بولگاری بە لیڤاندۆڤسكی پڕ بكاتەوە كە نزیكە لە چوونی بۆ یانەی زینیت سان پترسبۆرگی رووسی.
پێشتر یونایتد داوای رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری هۆڵەندیشی كردووە لە یانەی ئەرسناڵ.
مانچستەر یونایتد لە هاوینی ئەمساڵدا یاریزانێكی تری برووسیا دۆرتمۆندی پاڵەوانی ئەڵمانیای كڕی كە ئەویش شینگی كاگاوای ژاپۆنی بوو.
