بەرپررسانی یانەی بەرشەلۆنە لە ئینگلتەران بۆ كۆتاییهێنان بە كڕینی سۆنگ
ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ئەرسناڵ رازی نییە دەستبەرداری سۆنگی كامیرۆنی ببێت.
تا ئێستا هەوڵەكانی بەرشەلۆنە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ سۆنگ سەركەوتوو نەبووە، چونكە یانەی ئەرسناڵ داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ دەستهەڵگرتن لەو یاریزانە.
ئەو دەستەوارەیەی بەرشەلۆنە پێشكەشیكردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانە 15 ملیۆن یۆرۆیە و یانەكە بیر لە زیادكردنی ئەو دەستەوارەیە ناكاتەوە.
سەرچاوەكان دەڵێن كێشەی دارایی بەرشەلۆنە ناچار دەكات بۆ كڕینی سۆنگ پەنا بباتە بەر گۆڕینەوەی بە یاریزانێكی وەك ئیبراهیم ئەفیلای یان كریستیان تیۆی یاریزانانی گەنجی یانەكە.
