ستی و میونشن و یۆڤی بوونە سوپەری وڵاتەكانی خۆیان
یانەی یۆڤنتۆس لەسەر خاكی چین توانی یەكەم نازناوی وەرزی ئەمساڵ بەدەست بێنێت دوای ئەوەی توانی یاری جامی سوپەر لە بەرژەوەندی خۆی 4-2 كۆتایی پێ بێنێت، هەرچەندە لە گێمی یەكەمدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە پاش بوو.
یانەی مانچستەر ستی توانی نازناوی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا بەدەست بێنێت دوای ئەوەی توانی لە یانەی چێڵسی بردەوە 3-2.
هەرچی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییە توانی لە رێگەی یاری جامی سوپەرەوە، كۆتایی بە دۆڕانە بەردەوامەكانی خۆی لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا لە بەرامبەر برووسیا دۆرتمۆند بێنێت دوای ئەوەی توانی بە 2-1 یارییەكەی لێ بباتەوە.
