ئینتەرمیلان والكۆتی كردووەتە ئامانج
سكای ئاشكرای كردووە كە ئینتەر پێی وایە ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە دەتوانێ ئاستێكی تر بە تیپەكەی ببەخشێت، هەر بۆیە ئەوی خستووەتە نێو پلانەكانی خۆیەوە بۆ وەرزی داهاتوو، بە تایبەت كە ستراماچۆنی راهێنەری نوێی یانەكە بە ئاستی سەرسامە.
بەپێی ئەو تۆڕە ئینتەر دەستەوارەی خۆی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئامادە كردووە و دەیەوێ دواجار بەهای ئەو یاریزانە لە بازاڕدا بزانێت.
سكای هەروەها دەڵێ چێڵسی و مانچستەر ستیش هەمان هەوڵیان هەیە و دەیانەوێ ئەو یاریزانە لاوە ببەنە ریزەكانی خۆیانەوە.
گرێبەستی تیۆ والكۆت لەگەڵ ئەرسناڵ لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا كۆتایی دێت.
