یانەی زینیتی رووسی داوای برباتۆڤ دەكات
تۆڕی سكای سپۆرتی ئینگلیزی ئاشكرای كردووە بەرپرسانی یانە رووسییەكە ویستی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرەی مانچستەر یونایتد دەربڕیوە.
بەپێی تۆڕەكە، یانە رووسییەكە ئامادەیە 7 ملیۆن یۆرۆ بە كڕینی برباتۆڤ بدات، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی مانچستەر یونایتد رای خۆیان لەو بارەیەوە ئاشكرای نەكردووە.
برباتۆڤ لە وەرزی رابردوودا زۆرینەی كات لەسەر كورسی یەدەگی مانچستەر یونایتد بوو و فێرگسۆنی راهێنەری یانەكە بە شێوەی سەرەكی پشتی پێنابەستێت.
برباتۆڤ لای خۆیەوە ئاشكرای كردووە كە نایەوێ وەرزێكی تریش لەسەر كورسی یەدەگ بەسەر ببات و دەیەوێ بچێتە یانەیەكی نوێ بۆ ئەوەی بە باشی یاری بكات.
