سنایدەر داوای كڕینی دی یۆنگ دەكات

سنایدەر داوای كڕینی دی یۆنگ دەكات
ویسلی سنایدەری ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی داوای لە كارگێڕیی یانەكەی كرد گرێبەست لەگەڵ میگیل دی یۆنگی هاووڵاتییدا بكەن و گوتی ئەوە شتێكی نایاب دەبێت بۆ ئینتەرمیلان.
سنایدەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی دی یۆنگ یاریزانێكی بە توانا و لێهاتووە و یەكێكە لە دیارترین یاریزانانی جیهان، ئەمە جیا لەوەی ئەزموونێكی زۆری بەدەستهێناوە بەهۆی یاریكردن بۆ یانەی مانچستەر ستی و هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
سنایدەر هەروەها گوتی دی یۆنگ هێزێكی نوێ بە ئینتەرمیلان دەبەخشێت لە ناوەڕاستی یاریگادا، ئەوەش پێویستییەكی گەورەی یانەكەمانە.
پێشتر ئینتەرمیلان دەستەوارەیەكی رەسمی پێشكەشی مانچستەر ستی كردبوو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ دی یۆنگدا، بەڵام ئەو یانەیە تا ئێستا وەڵامی ئینتەرمیلانی نەداوەتەوە.
دی یۆنگ یەك لە بەهێزترین یاریزانانی ناوەڕاستی بەرگری جیهانە و ئەو یاریزانە رۆڵێكی گەورەی هەبووە لەگەڵ یانەی مانچستەر ستی لە چەند وەرزی رابردوودا.
Top