ڤیا بەشداری جامی سوپەر ناكات

ڤیا بەشداری جامی سوپەر ناكات
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە داڤید ڤیای هێرشبەری ئیسپانی بەشداری هەردوو یاری جامی سوپەری ئیسپانی لە نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید ناكات.
وەرزی رابردوو ڤیا تووشی شكانی ئێسكی قاچی هات و دوای نەشتەرگەری، ناچار 8 مانگ لە یاریگاكان دووركەوتەوە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا ڤیا چاكبووەتەوە و دەستی بە مەشقكردووەتەوە و لە یاری دۆستانەی نێوان بەرشەلۆنە و دینامۆ بوخارێستدا، ئەو هێرشبەرە بەشداریكرد بەڵام ئاستی وەك پێویست نەبوو.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە ڤیا پێویستی بە چەند هەفتەیەكی تر هەیە بۆ ئەوەی توانای جەستەیی خۆی بەدەست بێنێتەوە و بەوەش توانای بەشداریكردنی لە یاری جامی سوپەر بەرامبەر ریال مەدرید نابێت.
یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانی رۆژانی 22 و 29ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێن.
Top