یۆڤنتۆس دەستبەرداری كۆنتی نابێت
بەڕێوەبەرەكە دووپاتی كردەوە كە مانەوەی كۆنتی لە پۆستەكەیدا وەك راهێنەری یۆڤنتۆس جێگەی قسە لەسەركردن نییە.
مارۆتا گوتی لە دوای بڕیارەكەوە هەستی خۆش و ناخۆش بەسەرماندا زاڵە، دڵخۆشین بە بێتاوان دەرچوونی بۆنۆچی و پیپی یاریزانانی یانەكە، لە هەمان كاتدا دڵتەنگین بەوەی راهێنەری یانەكەمان تۆمەتبار كراوە.
بەرپرسەكەی یۆڤنتۆس جارێكی تر بڕیاری سزاكەی رەتكردەوە و گوتی ئێستاش پێمان وایە بڕیارەكە بڕیارێكی سەیر و جێگەی مشتومڕە، ئێمە لە هەنگاوەكانی خۆمان بەردەوام دەبین بۆ سووككردنی سزاكە و بەرگری لە راهێنەرەكەمان.
كۆنتی سزادراوە بە تۆمەتی شاردنەوەی زانیاری كاتێك راهێنەری یانەی سیێنا بووە و چەند بەرپرسێكی یانەكە بە پارە كاریان بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەكان كردووە.
