كچە مەلەوانەكانی فنلەندا سەردانی كوردستان دەكەن
لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی یاریزان و یاریدەدەری ڕاهێنەری تیمی مەلەی یانەی ( هیڤینكۆن ڤیماسیڤرا ) فنلەندی ( تۆپی كیونیكۆ ) گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەردوو سەرۆكی یەكێتی مەلەی كوردستان و سلێمانی پێشوازیلێكرا، سەبارەت بەسەردانی ئەم ڕاهێنەرە فەلاح محەمەد سەرۆكی یەكێتی مەلەی سلێمانی ڕایگەیاند " ئەم ڕاهێنەرە فنلەندیە و تیمی مەلەی كچانیان هەیە لەڕێگەی كوردێكی شاری سلێمانی كە لە ئێستادا لەو وڵاتە دەژی بەناوی ( توانا وەهبی ) ئەم پەیوەندییەمان دروستكردووە لە ئێستادا ئەم ماوەی چەند ڕۆژێك لێرە دەبێت و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی بڕیارە لەماوەی داهاتودا تیمیكی مەلەی كچان و ڕاهێنەرێكی زۆر بەناوبانگی ئەو وڵاتە بێنە كوردستان بەمەبەستی كردنەوەی خول و ئەنجامدانی پێشبڕكێی دۆستانە "، هەر سەبارەت بەم سەردانە ( توانا وەهبی ) ڕێكخەری ئەم كارە وتی" ئەم یانەیە یانەیەكی ناوداری ئەو وڵاتەیە و ڕاهێنەرێكی زۆر بەتوانایان هەیە داواملێكردون سەردانی كوردستان بكەن بەڵام ئەوان دڵنیانین لە بارودۆخ و ئارامی ئەم هەرێمە هاتنی ئەم ڕاهێنەرە لە ئێستادا بۆ دوو خاڵی سەرەكییە یەكەم دڵنیابوون لە ئارامی هەرێم و دووەم بونی مەلەوانگەی شایستە و تەندروست، پاشان دەگەڕێتەوە و بەڕاوێژ لەگەڵ وڵاتی خۆی بڕیاردەدەن تیمیكی مەلەی كچان بنرێرن بۆ كوردستان"، ئەم ڕاهێنەرە ڕۆژی 6 / 8 بەیاوەری سەرۆك و ئەندامانی یەكیتی مەلەی سلێمانی سەردانی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی سلێمانیانكردو چاویانكەوتووە بە ڕاگری كۆلێژ د. عەلی ناوبراو پەیمانی هاوكاری و خستنەخزمەتی مەلەوانگەی كۆلێژی پێداون، دوانیوەڕۆی هەمانڕۆژ سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆلۆمپیانكرد لە سلێمانی چاویانكەوت بە مامۆستا صلاح محمد كریم جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان پاش گۆڕینەوەی دیاری نێوان ڕاهێنەری ناوبراو مامۆستا صلاح، جێگری ئۆلۆمپی بڕیاریدا تەواوی خەرجی تیمەكە لە ئەستۆ بگرێت لەماوەی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان تەنها كرێی فڕۆكە نەبێت لەسەر شانی شاندی میوان دەبێت، بەهۆیەوە پێدەچێت پاش گەڕانەوەی ڕاهێنەری ناوبراو تیمی هەڵبژاردەی مەلەی كچانی فنلەندا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
