ساڵیادی جێگر خدر بەشكۆمەندی بەرێوە چوو

ساڵیادی جێگر خدر بەشكۆمەندی بەرێوە چوو
گوڵان : كارزان كانەبی-زاگرۆس
ئەمرۆ یەك شەممە كاتژمێر (5) ئێوارە لەبنكەی مەشق و راهێنانی بەرێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن لەشاری هەولێر، ساڵیادی راگەیاندنكاری وەرزشی جێگر خدر بەشكۆمەندی بەرێوە چوو.
سەرتایی یادكردنەوەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لەلایەن رۆژنامەنووسی وەرزشی ( سەرهەنگ نەجمەدین ) خوێندرایەوە ، پاشان ووتاری رێكخراوی گۆڵ لەلایەن مامۆستا تاهیر و دواتر ووتەی كەناڵی سپێدە لەلایەن ئاسۆ حەمید خوێندرایەوە، پاشان دیكۆمێنتكاریەك كە وێنە ومۆزیك گۆزارشتی لەهەوڵ وكارو چالاكی وكۆچكردنی كۆچ كردوو دەكرد، دواتر راپۆرتێكی رێكان عەزیز كەهاوكارانی كۆچ كردوو هاتبوونە ئاخاوتن، پاشان پرسەنامەی رۆژنامەنووسانی شاری سلێمانی لەلایەن زانا قادر رەوانە كرابوو خوێندرایەوە، ئینجا رۆژنامەنووسی وەرزشی مەسعود ماجدی پارچە شیعرێكی پێشكەش كرد و دواتر لەلایەن عەبدوڵڵا خزر ووتاری بنەماڵەی خوالێخۆش بوو پێشكەشكرا و لە كۆتایش بەپەخشانێكی بەختیار جەمیل خوێندرایەوە.
ماوەتەوە بڵین جێگر خدری راگەیاندنكاری وەرزشی پارساڵ لە 5-8-2011 بەنەخۆشیەكی كتوپرَ كۆچی دوایی كرد .
Top