پاڵەوانی خولی بژاردەی عێراق 150ملیۆن وەردەگرێت

پاڵەوانی خولی بژاردەی عێراق 150ملیۆن وەردەگرێت
گوڵان: كارزان كانەبی
لێژنەی پێشبڕكێیەكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بۆوەرزی ئەمساڵی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، كە ئەم وەرزە 20 یانەی شارەكانی عێراقی كێبڕكێ‌ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، كە تا ئێستا یانەی هەولێری پایتەخت لە پێشەنگی یانەكانی عێراقی دێت و تاڕادەیەكی زۆر لەنازناوی خولەكە نزیكە وچەند یارییەكی ماوە لەخولی بژاردەی یانەكانی عێراقی كە بەدوای بێت ، لە ئیستاشدا هەریەك لە یانەكانی هەولێرودهۆك تاڕادەیەك ملمڵانێ‌ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە ، لێژنەی پێشبڕكێیەكانیش بۆپاڵەوانی ئەم وەرزە بڕی 150ملیۆن دیناری تەرخان كردوە بۆ خاوەنی پلەی دووەمیش 100ملیۆنی تەرخان كردوە بۆخاوەنی پلەی سێ‌ یەمیش بڕی 50ملیۆنی تەرخان كردوە، شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو یانەی زەورا نازناوەكەی بەدەستهێنا.
Top