تا كۆتایی هەفتە ریال مەدرید چاوەڕێی مۆدریچ دەكات

تا كۆتایی هەفتە ریال مەدرید چاوەڕێی مۆدریچ دەكات
تۆڕی كانال سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە لە هەوڵی كڕینی لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بكشێتەوە، ئەگەر ئەو یانەیە سووربێت لەسەر داواكردنی زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی مۆدریچ.
یانە لەندەنییەكە دەیەوێ نزیكەی 45 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی مۆدریچدا دەست بكەوێت، ئەو بڕە پارەیەش یانەی ریال مەدرید بە زۆری دەزانێت بۆ ئەو یاریزانە.
كەناڵ ئاشكرای كردووە كە فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید بڕیاریداوە زیاتر لە 30 ملیۆن بە مۆدریچ نەدات، چونكە نرخی ئەو یاریزانە لە بازاڕی ئێستادا هەر ئەوەندەیە.
بەپێی تۆڕەكە پێرێز ئاشكرای كردووە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە چاوەڕێی وەڵامی یەكجاری تۆتنهام دەكەن و ئەگەر یانەكە بەو بڕە پارەیە رازی نەبێت، ئەوا ریال مەدرید پاشەكشە لە كڕینی ئەو یاریزانە دەكات.
Top