سوارێز گرێبەستێكی درێژخایەن لەگەڵ لیڤەرپوول ئیمزا دەكات
سوارێز لە لێدوانی بۆ ماڵپەری یانەكەی گوتی ئیمزاكردنی گرێبەستێكی درێژ بۆ من مایەی شانازییە.
هەروەها گوتی هەست بە دڵخۆشی دەكەم لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگاش، خەڵكی لیڤەرپوول مامەڵەیەكی خۆشم لەگەڵدا دەكەن و هەست بە بەختەوەری دەكەم لە نێویاندا.
سوارێز لەگەڵ بریندان رۆجەری راهێنەری نوێی لیڤەرپوول كۆبووەوە دوای بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن.
هەرچەندە سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان باسیان لە چوونی سوارێز بۆ یۆڤنتۆس دەكرد، بەڵام ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێكردەوە.
سوارێز لە ماوەی وەرز و نیوێك یاریكردن بۆ لیڤەرپوول بەشداری 52 یاری كردووە و 21 گۆڵی تۆمار كردووە.
