ئینێستا: لالیگا لە ریال مەدرید دەسەنینەوە
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە تیپەكەی بە شێوەیەكی زۆر باش خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەكردووە و روونیكردەوە هەوڵ دەدەین جارێكی تر لە ریال مەدرید ببەینەوە و نازناوی خولی ئیسپانی لێ بسەنینەوە، هەروەها گوتی كاتی ئەوە هاتووە نازناوەكەی لەدەست دەربێنین.
لەبارەی جامی سوپەری ئیسپانییەوە، ئەو ئەستێرەیەی بەرشەلۆنە گوتی بردنەوەی نازناوی ئەو جامە شتێكی زۆر گرنگە، لەبەرئەوەی بردنەوەیە لە سەرەتای وەرزەوە لە ریال مەدرید، ئەوە پاڵنەر دەبێت بۆ چونە پێشی زیاتر.
بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا لەسەر نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی شەڕ دەكەن و یارییەكانی ئەو جامە رۆژانی 22 و 29ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن.
