لیڤەرپوول داوای 22 ملیۆن دەكات بۆ دەستهەڵگرتن لە ئاگێر

لیڤەرپوول داوای 22 ملیۆن دەكات بۆ دەستهەڵگرتن لە ئاگێر
كارگێڕیی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڕی 22 ملیۆن پاوەندی بۆ دەستهەڵگرتن لە دانێل ئاگێری بەرگریكەری دانیماركی داناوە كە چەندین یانەی گەورە دەیانەوێ بیبەنە ریزەكانی خۆیانەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە مانچستەر ستی لە نرخی ئەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵەی پرسیوە و نیازی هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا بیباتە ریزەكانی خۆیەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەو پارەیەی لیڤەرپوول داوای دەكات لەو پارەیە زیاترە كە ستی داینابوو بۆ كڕینی ئەو بەرگریكەرە.
ئاگێر لە 2006ەوە لە لیڤەرپوول یاریدەكات و 49 یاری بۆ هەڵبژاردەی دانیمارك كردووە و ئێستا كاپتنی ئەو هەڵبژاردەیەیە.
Top