هەر وەرزشوانێكی ئەمەریكی ملوانكەی ئۆڵۆمپیاد بباتەوە، لە باج دەبەخشرێ
جای كارنی گوتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد كە سەرۆك ئۆباما بە پێویستی دەزانێت رێز لە ماندووبوون و كاری وەرزشوانەكان بگیرێت.
ژمارەیەك لە سەركردەكانی هەردوو حزبی كۆماری و دیموكرات لە كۆنگرێس پرۆژە یاسایەكیان پێشنیاز كردووە بۆ بەخشینی یاریزانانی براوەی ئۆڵۆمپیاد لەو باجانەی بەهۆی بردنەوەی ملوانكەكانەوە دەكەوێتە سەریان.
لیژنەی ئۆڵۆمپی ئەمەریكی 25 هەزار دۆلار بۆ هەر ملوانكەیەكی زێڕ و 15 هەزار دۆلار بۆ هەر ملوانكەیەكی زیو و 10 هەزار دۆلار بۆ هەر ملوانكەیەكی مس دەدات و یاریزانەكان لای خۆیانەوە دەبێ بۆ ملوانكەی زێڕ 8 هەزار دۆلار و بۆ ملوانكەی زیو 986 دۆلار و بۆ ملوانكەی مس 385 دۆلار بدەن.
