8 ملیۆن یۆرۆ مایكۆن دەباتە دەرەوەی ئینتەرمیلان
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە ئینتەر رێگر نییە لە رۆیشتنی مایكۆن ئەگەر دەستەوارەیەكی باشی بەدەست بكات كە بە بڕوای رۆژنامەكە، ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە مایكۆن یانەكە جێناهێڵێت.
هەروەها دەڵێ ئینتەر لەوانەیە رێگە بە رۆیشتنی مایكۆنی تەمەن 30 ساڵ بدات، ئەگەر دەستەوارەیەكی باشی لە ریال مەدرید یان چێڵیسییەوە پێ بگات.
زانراوە كە هەردوو یانە ئیسپانی و ئینگلیزییەكە بایەخ بە كڕینی مایكۆن دەدەن، ئەمە جیا لەوەی ئەگەری هاتنە ناوەوەی پایس سانجێرمانیش دوور نییە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.
