لۆكاس مۆرا بۆ پاریس سانجێرمان بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ
كەناڵی گلۆبۆی تەلەڤزیۆنی بەرازیلی ئاشكرای كردووە كە یانەی پاریس سانجێرمان 40 ملیۆن یۆرۆی داوەتە لۆكاس مۆرای تەمەن 19 ساڵ و ساوپاولۆ بەو دەستەوارەیە رازی بووە، چونكە بڕی پارەكەی زیاترە لەوەی مانچستەر یونایتد و ئینتەرمیلان پێشكەشیان كردووە.
كەناڵەكە دەڵێ داڤید سیلڤای بەرگریكەری نوێی یانە فەرەنسییەكە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە رازیكردنی مۆرا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەكەوە بكات، بە تایبەت كە ئێستا هەردووكیان لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلی ئۆڵۆمپیدا بەشداری یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 دەكەن.
پێشتر لۆكاس ئاشكرای كردبوو تا یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد كۆتایی نەیەت، بڕیار لە چارەنووسی خۆی نادات.
یانە پاریسییەكە لە هاوینی ئەمساڵدا هەریەك لە تیاگۆ سیلڤا و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و ئیزكیل لاڤێتزی كڕیوە.
