دی ماتیۆ: چێڵسی بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە
چێڵسی پاڵەوانی جامی ئینگلتەرا رۆژی 12ی ئەم مانگە بەرامبەر مانچستەر ستی لە یاری قەلغانی خێرخوازیدا بەیەكدەگات.
دی ماتیۆ لە لێدوانی بۆ ماڵپەری یانەكەی گوتی ئەم هەفتەیە، هەفتەیەكی سەركەوتوو بوو، ئێمە دڵخۆشین بە گەڕانەوە بۆ كۆبهام.
هەروەها گوتی لە ئەمەریكا مەشقێكی باشمان كرد، ئەوەش وادەكات بڵێم گەشتەكەی ئەمەریكا كارێكی نموونەیی بوو، دڵخۆشم بەوەی كە هیچ یاریزانێكمان تووشی پێكان نەهات و گەڕاینەوە بەریتانیا.
هەروەها روونیكردەوە كە ئەنجامی یارییە دۆستانەكان گوزارشت لە ئاستی چێڵسی ناكات و گوتی ئەوەی لە یارییەكاندا ئامانجمان بوو، بینینی هاوئاهەنگی پێكهاتەی نوێی یانەكە و هەڵوەستە بوو لەسەر شێوازی یاریكردنمان.
