راهێنەری بەرشەلۆنە: ئێمە باسی نیمارمان نەكردووە
تیتۆ دوای یاری دۆستانەی یانەكەی بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەبارەی دەنگۆی گرێبەستكردنی بەرشەلۆنە لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا گوتی ئێمە باسی نیمارمان نەكردووە، گرێبەستیشمان لەگەڵیدا نەكردووە، ئەوەی باسی ئەوە دەكات رۆژنامەكانن.
هەروەها گوتی ئەوەندەی من ئاگادارم هیچ هەنگاوێكمان نەناوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ نیمار، رۆژنامەكان هەموو شتێكیان تەواو كردووە، لە كاتێكدا ئێمە هیچمان نەكردووە.
لەبارەی باڵادەستی بەرشەلۆنەوە بەسەر تۆپی پێی ئەورپیدا گوتی لەوانەیە باڵادەستیی تیپێك چەند ساڵێك بەردەوام بێت، ئەمە سرووشتی ژیانە، لەوانەیە ئیدی ئێمە ئەو باڵادەستییەمان نەمێنێت، بەڵام كاردەكەین بۆ ئەوەی درێژە بەو باڵادەستییە بدەین.
