چاڤی: پاریس سانجێرمان دەبێتە ركابەرێكی گەورە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

چاڤی: پاریس سانجێرمان دەبێتە ركابەرێكی گەورە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
چاڤی هێرناندێزی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پاڵاوت بۆ ئەوەی ببێتە یانەیەكی گەورەی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی ئەمساڵدا.
چاڤی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی پاریس سانجێرمان بە هێنانی چەندین یاریزانی لێهاتوو و گەورە، تیپێكی بەهێزی دروستكردووە، بەو كارە یانەكە دەبێتە گەورەیەكی ئەوروپا و كاتێك ئەمساڵ بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات، ركابەرێكی بەهێز دەبێت.
لەبارەی چوونی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنەوە بۆ ریزی یانە فەرەنسییەكە، چاڤی گوتی ئەوە دەستەوارەیەكی نایابە بۆ پاریس سانجێرمان و دەنگدانەوە و رەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبوو، ئەو یاریزانێكی گەورەیە و كاتێك لە بەرشەلۆنە یاریكرد، توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.
چاڤی هەروەها گوتی ئیبرا یاریزانێكی مەزن و گۆڵكەرێكی لێهاتووە، لە هەر جێگایەك یاری بكات، دەتوانێ بوونی خۆی بسەلمێنێت و رۆڵی لە سەرخستنی تیپەكەیدا هەبێت.
Top