دزیكۆ هەڕەشە لە مان ستی دەكات

دزیكۆ هەڕەشە لە مان ستی دەكات
ئیدین دزیكۆی هێرشبەری بۆسنی هەڕەشەی لە یانەی مانچستەر ستی كرد بەوەی ئەگەر دۆخی لەگەڵ یانەكە وەك ئێستا بمێنێتەوە بیر لە رۆیشتن دەكاتەوە.
دزیكۆ كە وەرزی رابردوو بەشداری ژمارەیەكی كەمی یارییەكانی تیپەكەی كرد و زۆرینەی كات لەسەر كورسی یەدەگ مایەوە، ئاشكرای كرد بەردەوامبوونی ئەو دۆخە لە داهاتوودا، ناچاری دەكات بیر لە رۆیشتن لە یانەكە بكاتەوە.
دزیكۆ لە چاوپێكەوتنی رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی هاتمە ستی بۆ ئەوەی بەشداری لە یارییەكانی یانەكەدا بكەم، بەڵام ئێستا كارەكە وای لێهاتووە كە زۆرینەی كات لەسەر كورسی یەدەگ دەمێنمەوە بە تایبەت لە وەرزی رابردوودا و من خۆم هۆكاری ئەوە نازانم.
هەروەها گوتی ئەگەر بارودۆخەكە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، دەرگای هەموو ئەگەرێك لەسەر پشت دەبێت و دوور نییە بیر لە رۆیشتن بۆ یانەیەكی تر بكەمەوە.
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی پێشتر ئاشكرای كردبوو كە یانەكەی ئامادە نییە دەستبەرداری هەریەك لە ئیدین دزیكۆ و كارلۆس تێڤێز ببێت.
دزیكۆ ئامانجێكی گەورەی یانەكانی یۆڤنتۆس و ئەی سی میلانی ئیتاڵییە.
Top