بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی جامی پاریسی دۆستانە

بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی جامی پاریسی دۆستانە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توانی نازناوی جامی پاریسی دۆستانە بەدەست بێنێت دوای ئەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بردەوە 4-2 بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە.
كاتی یاسایی یارییەكە بەیەكسان بوونی هەردوو یانە 2-2 كۆتایی هات.
خۆسێ مانوێل پینتۆی گۆڵپارێز نازناوی جامەكەی بە یانەی بەرشەلۆنە بەخشی دوای ئەوەی درەوشایەوە توانی دوو لێدانی سزای پاریسییەكان بگرێتەوە.
گۆڵەكانی بەرشەلۆنە یاریزانان رافینیا لە خولەكی 7 و لیۆنێل میسی لە خولەكی 54 بە لێدانی سزا تۆماریان كرد، بەرلەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج لە خولەكی 60 لە لێدانی سزاوە ئەنجامەكە بگۆڕێت و دواتر زۆمانا كامارای بەرگریكەری قاڵ لە خولەكی 82 یەكسانی بكاتەوە.
لە یارییەكەدا تیتۆ ڤیلانۆڤای راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە توانی بۆ سێیەم یاری دۆستانە لە هاوینی ئەمساڵدا پارێزگاری لە ستایلی یاریكردنی یانەكە بە شێوازی تیكی تاكا بكات و هەرچی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پاریس سانجێرمانە بەشداری بە زۆرینەی یاریزانانانی تیپەكەی كرد.
Top