هەڵبژاردەی شەترەنجی هەولێر بووە پاڵەوانی هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق

هەڵبژاردەی شەترەنجی هەولێر بووە پاڵەوانی هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق
لە شاری بەغداد پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق بۆ شەترەنج بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەدا 19 هەڵبژاردەی شارەكانی عێراق بەشداری تێدا كردبوو و هەروەها 114 یاریزان نوێنەرایەتی ئەم یانانەیان دەكرد لەم پاڵەوانێتیە.
بۆ جاری دووەم لەسەر یەكدی هەڵبژاردەی هەولێر توانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە بۆخۆی مسۆگەر بكات و پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی (12) خاڵ كۆبكاتەوە و هەڵبژاردەی بەغداد پلەی دووەمی بەدەستهێنا دوای ئەوەی (11) خاڵی كۆكردووە و هەڵبژاردەی سلێمانی پلەی سێیەمی بە دەستهێنا بە كۆكردنەوەی (10) خاڵ.
دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتیەكە دە یاریزان لەسەر ئاستی كوڕان و كچان بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق دەستنیشان كران و هەروەها بەفەرمی هەردوو هەڵبژاردەی هەولێر و بەغداد نوێنەرایەتی عێراق لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی شارەكانی ئاسیا و عەرەبی دەكەن
Top