ئەنێستا : گرنگ ئەوەیە دڵی گەلەكەمان شادكرد

ئەنێستا : گرنگ ئەوەیە دڵی گەلەكەمان شادكرد
ئەستێرەی هێلی ناوەراستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە ئەندرێس ئەنێستا دووپاتیكردەوە كە هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی مێژوو دروست بكات كاتێك نازناوی یۆرۆی 2012 ی بەدەست هێنا بەڵام لەوە گرنگتر ئەوە بوو كە یاریزانانی ئیسپانیا دڵی گەلەكەیان شاد لەو بارودۆخە داراییە خراپەی كە ئیسپانیا پێیدا تێدەپەڕێت، یاریزان ئەنێستا كە بەباشترین یاریزانی یۆرۆ دەست نیشانكرا لە لایەن ئەنجومەنی شارەوانی شاری ئەلباسیتی پێشوازی لێكرا كە شاری لەدایك بوونیەتی و رێزی لێگیرا و تابلۆیەكی یادگاری پێشكەشكرا كە گوزارشت لە دەسكەوتەكانی ئەنێستا دەكات، ئەنێستا لەبەردەم زیاتر لە 300 كەس خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی و گوتی : ئێمەی یاریزانانی ئیسپانیا نموونەی ئەفسانە و مێژووین، بەڵام گرنگ ئەوەیە كە مرۆڤ هەست بە خۆشی بكات نەك لەبەر ئەوەی مێژووی دروست كردووە، بەڵكو لەبەر ئەوەی دڵی گەلێكی شادكرد كە بە بارودۆخێكی خەراپ تێدەپەڕێت. ئەنێستا هیوای ئەوەی خواست كە یاریزانێكی ئیسپانی خەڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان وەربگرێت لە ساڵی 2012 . هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەسكەوتێكی مێژوویی تۆماركرد لە بەدەستهێنانی جامی یۆرۆی 2012 دوای سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئیتالیا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر و بووە یەكەم هەڵبژاردە لە مێژوو كە سێ پاڵەوانیەتی جیهانی لەسەر یەك بەدەست دەهێنێت كە بریتی بوون لە یۆرۆی 2008 و مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2012.
Top