وەك بەرنامەی ساڵانە و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری كاراتێ لە كوردستان، لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندیی كاراتێی كوردستان و بەهاوكاری لقی سلێمانی یەكێتییەكە، پاڵەوانێتی كاراتێی یانەكانی كوردستان بە بەشداری 14یانەی هەریەك لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركووك بۆئاستی تازەپێگەیشتوان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتیەكەدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێكی بەرزی یاری كاراتێ پێشكەش بكەن و كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە بكەن، جێگەی ئاماژە پێكردنە ژمارەیەك لە یانەكان لە پاڵەوانێتیەكە كشانەوە، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیەی خوارەوەبوو.
1-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
2-یانەی خاك
3-یانەی دهۆك