گیگز بە تەمەنترین یاریزانە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا گۆڵ تۆمار بكات

گیگز بە تەمەنترین یاریزانە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا گۆڵ تۆمار بكات
لە تەمەنی 38 ساڵ و 243 رۆژدا، رایان گیگزی بەریتانی توانی گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەی بەریتانیا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات لە پێشبڕكێكانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 تۆمار بكات و بەوەش ئەو یاریزانە بووە بەتەمەنترین یاریزان كە لە ئۆڵۆمپیاددا گۆڵ تۆمار بكات.
یاریزانەكەی مانچستەر یونایتد سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵێك بەسەر لە هەڵبژاردەی ئیمارات لە خولەكی 16ی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە و بەوەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی گەورەترین گۆڵكەری ئۆڵۆمپیادی لە حسێن حیجازی میسری سەندەوە كە ساڵی 1924 لە پاریس تۆماری كردبوو.
كاپتنی هەڵبژاردەی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە و سەركەوتنی هەڵبژاردەی بەریتانیا بۆ قۆناخی دووەمی یارییەكانی تۆپی پێ دەربڕی و هیوای خواست ئەوان ببنە خاوەنی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادەكە.
Top