بێلسا قسە لەسەر داهاتووی لۆرێنتی ناكات

بێلسا قسە لەسەر داهاتووی لۆرێنتی ناكات
مارسیلۆ بێلسای راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئامادەنەبوو هیچ قسەیەك لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان یانەكەی و فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری ئیسپانیدا بكات لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەوە.
بێلسای ئەرجەنتینی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوەی باس لە رۆیشتنی لۆرێنتی دەكەن لە ئەتلەتیك بلباو گوتی ئەوە پەیوەندی بەو دوو لایەنەوە هەیە و روونیكردەوە ئەو دەنگۆیانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا لەسەر رۆیشتنی ئەو هێرشبەرە لە میدیاكاندا وروژێنراون دوورن لە راستییەوە.
بێلسا كە لە هاوینی ئەمساڵدا دەستی لە مەشقدانی یانەكەی هەڵگرت و دوایی گەڕایەوە، ئاشكرای كرد دانووستان هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی لۆرێنتی و گوتی ئێمە پێویستیمان بەو هەیە و دەبێ هەوڵی مانەوەی بدەین لە ریزی یانەكەدا.
ئەتلەتیك بلباو وەرزی رابردوو نزیكبوو لە نازناوی جامی شا و خولی ئەوروپی، بەڵام یاری كۆتایی هەردوو پاڵەوانیەتییەكەی بەرامبەر بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆڕاند.
Top