چینییەكان دەست بەسەر بەشێك لە یانەی ئینتەرمیلاندا دەگرن

چینییەكان دەست بەسەر بەشێك لە یانەی ئینتەرمیلاندا دەگرن
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد بەشێك لە پشكەكانی بە وەبەرهێنەرانی چینی فرۆشتوە و بەوەش سەرمایەدارە چینییەكان دەبنە خاوەنی دووەم گەورەترین بڕە پشكی یانەكە.
لە بڵاوكراوەیەكی یانەكەدا لەسەر ماڵپەری خۆی لە ئینتەرنێت، ئەو یانە ئیتاڵییە ئاشكرای كردووە كە ماڵباتی مۆراتی بە خاوەنی پشكی زۆرینە و بڕیار بەدەستی یەكەمی یانەكە دەمێننەوە.
یانەكە بڕی پشكە فرۆشراوەكانی خۆی بە سەرمایەدارە چینییەكان ئاشكرا نەكردووە.
یانەی ئینتەرمیلان بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان كێشەی دارایی هەیە و هەر ئەوەش وایكردووە یانەكە لە هاوینی ئەمساڵدا نەتوانێ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا كارێكی بەرچاو بكات.
ئینتەرمیلان ئاشكرای كردووە سەرمایەدارە چینییەكان خاوەنی كۆمپانیایەكی دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەرن لە چین و لە پرۆسەی فرۆشتنی پشكەكانی یانەكەدا، یاریگایەكی نوێ بۆ یانەكە دروست دەكرێت كە لە 2017 كۆتایی دێت.
Top