رۆبەرتۆ كارلۆس وازی لە یایكردن هێنا
هەرچەندە كارلۆس بەپێی گرێبەستەكەی دەبوو تا حوزەیرانی 2013 یاری بۆ یانەی ئینجی ماشكالای رووسی بكات، بەڵام ئەو لە تەمەنی 38 ساڵیدا بڕیاری وازهێنانی یەكجاری دا دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك لەگەڵ یانەكەیدا بەشداری یارییەكانی نەكرد.
كارلۆس هەرچەندە پێشتر بڕیاریدابوو تا كۆتایی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا بەردەوام بێت، بەڵام ئاشكرای كرد كە وەك یاریدەدەری سەرۆكی یانەكە كاردەكات بۆ ئەوەی بنەمای نوێ بۆ یانەكە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا دابنێن.
كارلۆس لە 2011 پەیوەندی بە یانەكەی باكووری قەوقازەوە كرد، دوای ئەوەی 11 وەرزی لەسەر یەك یاری بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كرد.
وا بڕیارە هەردوو یانە بۆ رێزلێنان لە كارلۆس لە یارییەكی دۆستانەدا بەیەك بگەن.
كارلۆس بەشداری لە 125 یاری نێودەوڵەتیدا كردووە و پاڵەوانی مۆندیالی 2002ە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل و 3 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و 4 نازناوی خولی ئیسپانی و نازناوێكی مۆندیالی یانەكانی بەدەستهێناوە.
