كازۆرلا دەچێتە ئەرسناڵ
ئەو تۆڕە ئاشكرای كردووە كە كازۆرلا ئەم هەفتەیە پشكنینی تەندروستی ئەنجام دەدات بەرلەوەی پەیوەندی بە یانە لەندەنییەكەوە بكات.
پێشتر سەرچاوەكان هەواڵ دووپاتیان كردبووەوە كە یانەی ئەرسناڵ لەگەڵ كازۆرلا رێكەوتووە بۆ چوونە ریزی ئەو یانەیە، هەرچەندە ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانە ئینگلیزییەكە ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە.
بەپێی تۆڕە هەواڵییەكە، ئەرسناڵ و مەلەگە لەسەر گواستنەوەی كازۆرلا رێكەوتوون بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ.
كازۆرلا بە یاریزانێكی لێهاتووی یانەی مەلەگە دادەنرێت و لە هاوینی ئەمساڵدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی یۆرۆی 2012ی بەدەستهێنا.
